سکرتێری کۆمەڵەی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران، کردنەوەی ٦ فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی، فڕۆکەخانەی مێهراباد، فڕۆکەخانەی مەشهەد، فڕۆکەخانەی بیرجەند، فڕۆکەخانەی گۆرگان، فڕۆکەخانەی زاهیدانی ڕاگەیاند.
مەقسوود ئەسعەدی سامانی سکرتێری کۆمەڵەی هێڵی ئاسمانی ئێران لە وتووێژ لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی تەسنیم ڕایگەیاند" ٦ فڕۆکەخانە: فڕۆکەخانەی مێهراباد، فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی، فڕۆکەخانەی مەشهەد، فڕۆکەخانەی بیرجەند، فڕۆکەخانەی گۆرگان و فڕۆکەخانەی زاهدان کراونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد: هێڵە ئاسمانییەکان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەنجامدانی گەشتە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان.
دووپاتیشی کردەوە: بەپێی ڕێکارەکان، پێویستە هێڵە ئاسمانییەکان مۆڵەتی پێویست بۆ ئەنجامدانی گەشتەکان لە ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی وەربگرن.