"گەورەترین کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکا و جیهان لە دەریای سور جێگیرکرا"


ئاژانسی هەوڵی ئەسۆشیەیتد پرێس، هەواڵێکی سەبارەت بە گەڕانەوەی کەشتی جێڕاڵد فۆرد بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و جێگیربوونی لە دەریای سور بڵاوکردەوە.

شەممە، ١٨ نیسان ٢٠٢٦، چەند فەرماندەیەکی سەربازی بە ئاژانسی هەوڵەکەیان رایگەیاندوە کە "ئەو فڕۆکەهەڵگرە لەگەڵ  دوو کەشتیی وێرانکەری دیکە بە ناوەکانی ماهان و چەرچڵ بە نێو نۆکەندی سوێسدا تێپەڕیون و ئێستا لە دەریای سوور جێگیر کراون".

چەند هەفتەیەک پێش ئێستا، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە ژووری جلشۆردنیدا، فڕۆکەهەڵگرەکە، دەریای سووری بەجێهێشتبوو. بە گەڕانەوەی، فڕۆکەهەڵگرەکە درێژترین مانەوە لەدوای جەنگی ڤێتنامەوە تۆمار دەکات.

لەدوای دەستپێکردنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سەرهەڵدانی جەنگی ئێران، ئەمریکا ئەم فڕۆکەهەڵگرەی رەوانەی دەریای سوور کرد.

فڕۆکەهەڵگری جێراڵد فۆرد  گەورەترین و پێشکەوتووتین فڕۆکەهەڵگری هێزی دەریایی ئەمریکا و جیهانە. تێچووی دروستکردنی ئەم کەشتییە زەبەلاحە زیاتر لە  ١٣ملیار دۆلار بووە و توانای هەڵگرتنی زیاتر لە ٧٥ فڕۆکەی جەنگیی هەیە و بە تەکنەلۆژیایەکی زۆر پێشکەوتوو کار دەکات. 




PM:03:27:18/04/2026