ئیژەیی: دادگاکان دەتوانن لە دەرەوەی یاسا و بەخێرایی لەگەڵ دەستگیرکراوەکان مامەڵە بکەن


ئێژەیی جەختکردنەوە لەسەر مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی دەستگیرکراوەکان لە دەرەوەی "رێکارە ئاساییەکان" دووپات دەکاتەوە.

غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی بەرپرسی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامی دەڵێت" دادگاکان پێویستیان بە مامەڵەکردن لەگەڵ دۆسیەکانی دەستبەسەرکراوان "لە دەرەوەی ڕێکارە ئاساییەکان" و بە خێرایی هەیە.

غوڵامحسێن موحسینی ئیژەیی  لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێدا کە لە گفتوگۆی لەگەڵ چەند بەرپرسێکی لەسێدارەدان لەم ئۆرگانەدا بڵاوکراوەتەوە، جارێکی دیکە ڕایگەیاندووە" نابێت ڕێکارە ئاساییەکان لە مامەڵەکردن لەگەڵ کەیسەکانی توخمەکانی پیادە و ئەوانەی یاوەری دوژمنی دەستدرێژکارن، زاڵ بن".

لە لێدوانەکانی ئەم دواییەیدا، ئێژەیی وتی:" ئێستا کە دەسەڵاتی دادوەری هەڵوێستی سەردەمی جەنگی گرتووە، کاتێک دەسەڵاتی دادوەری لە بەیانیاندا دۆسیەکە ڕادەستی فەرماندەی دادوەری دەکات بۆ تەواوکردنی لێکۆڵینەوە، دەبێت داوای گەڕانەوەی دۆسیەکە بکات لە پاشنیوەڕۆدا".

ئاماژەی بەوەشکرد: لە هەندێک حاڵەتدا پێویستە لێکۆڵەر فەرمانگەکەی بەجێبهێڵێت و بچێتە زیندان و لێپرسینەوە لە تۆمەتبار لە هەمان زینداندا بکات و پرۆسەی ڕوونکردنەوەی تۆمەتەکان ئەنجامبدات بەمەبەستی خێراترکردنی داڕشتنی تۆمەتەکە”.

پێشتریش هەواڵی بەڕێوەچوونی "دادگای ئۆنلاین" لە وڵات و دەرکردنی بڕیارێکی خێرا هەبوو.


لە ماوەی نزیکەی دوو مانگدا لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە، ئەمە دووەمجارە کە ئێجیی جەخت لەسەر پێویستی کارکردنی خێرا و تەواوکردنی کەیسەکان دەکاتەوە.

هەر لەو ماوەیەدا دەسەڵاتی قەزایی شەپۆلێکی نوێی لەسێدارەدانی لە ئێران دەستپێکردووە و ئەمەش نیگەرانییەکانی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی زیاتر کردووە.

دوابەدوای دەستپێکردنی هێرشی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە ٢٩ی ئازاری ساڵی ڕابردوودا، ڕۆژانە هەواڵێک لە میدیای دەوڵەتیدا بڵاودەبێتەوە سەبارەت بە دەستگیرکردنی دەیان کەس لە پارێزگا جیاوازەکاندا وەک "خائین" و "سیخوڕ" بۆ ئیسرائیل؛ ئەو کەسانەی کە ناسنامەکانیان نەزانراوە، هەروەها نازانرێت لە چ بارودۆخێکدا دەچنە دادگا و بڕیار وەردەگرن.




AM:11:58:19/04/2026