بەقایی: هێشتا پلانێکمان نییە بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەمی وتووێژەکان لەگەڵ ئەمریکا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی  نیسان ڕایگەیاند" هیچ پلانێکمان نییە بۆ بەشداریکردن لە خولی دووەمی دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئەمریکا".

ئیسماعیل بەقایی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاندووە کە " ئێران بە یەکەمایەتیدان بە بەرژەوەندی و قازانجی نەتەوەیی بڕیارێکی گونجاو سەبارەت بە درێژەی دانوستانەکان دەدات".

هەروەها کردەوەکەی ئەمریکا بۆ دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی ئێرانی بە دەستدرێژی ناوبرد  رایگەیاند" کە دەسەلاتدارانی کارامەی لێکۆڵینەوە لە ڕەهەندەکانی رووداوەکە دەکەن".

بەقایی هەروەها گواستنەوەی یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێرانی بۆ ئەمریکا یان هەر وڵاتێکی دیکە ڕەتکردەوە و وتی" ئەم پرسە لە هیچ کام لە قۆناغەکانی ئێستا یان پێشووی دانوستانەکاندا نەخراوەتەڕوو و ئەم بژاردەیەش لە کارنامەی کۆماری ئیسلامی ئێراندا نییە".

هاوکات لەگەڵ بەیاننامەکەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، بەرپرسێکی باڵای ئێران بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند:" ناکۆکییەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی تا ئێستا چارەسەرنەکراون و کەلێنەکان بەرتەسک نەبوونەتەوە".

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت باسی لەوە کرد کە "بەردەوامی گەمارۆی دەریایی ئەمریکا، دانوستانەکانی ئاشتی ئەمریکا و ئێران تێکدەدات” و "توانای بەرگریی ئێران، لەوانەش بەرنامە مووشەکییەکەی، ناتوانرێت دانوستانیان لەسەر بکرێت”.

هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران کە دوای ٤٠ رۆژ ئاگربەسگیکی ناسک ودوو هەفتەیئ کۆتاییهات و بەیانی رۆژی چوارشەممەش ئاگربەستەکە کۆتایی دێت و مەگەر لایەنەکانی درێژی بکەنەوە یان بگەن بە رێککەوتنێک بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکە بەشێوەیەکی یەکجاری.






AM:11:50:20/04/2026