ترەمپ: ئامادەم ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران کۆببمەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە کە باس لە پاشەکشەی ئێران لە گەڕی نوێی دانوستانەکان دەکەن. ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا، لەگەڵ "نیویۆرک پۆست" جەختی کردەوە، هەموو لایەک لەم پڕۆسەیەدا جدیین و ڕایگەیاند'' پێکهاتەیەکی باڵا لە جەی دی ڤانس، ستیڤ ویتکۆف و جارید کوشنەر بەرەو پاکستان بەڕێکەوتوون و بڕیارە ئەمشەو بگەنە ئیسلامئاباد.''

لە پێشهاتێکی دیپلۆماسیی گرنگدا، سەرۆکی ئەمریکا ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای ئێران. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە هەرچەندە تیمی لێهاتووی ناردووە بۆ نوێنەرایەتیکردنی، بەڵام ئەگەر پێشکەوتن هەبێت و لایەنی ئێرانی بیەوێت، ئەو هیچ کێشەیەکی نییە لەوەی خۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵیان دابنیشێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.

ترەمپ جارێکی دیکە جەختی لە "هێڵە سوورەکان"ی واشنتن کردەوە و ڕایگەیاند'' تەنیا خاڵێک سازشی لەسەر ناکەن، پرسی چەکی ئەتۆمییە. ئەو ڕایگەیاند کە دەبێت ئێران بە تەواوی دەستبەرداری پڕۆژەی ئەتۆمی بێت.'' لە بەرامبەریشدا بەڵێنیدا کە ئەگەر تاران پابەند بێت، وڵاتەکەی دەبێتە "وڵاتێکی نایاب و گەشەسەندوو" لە ناوچەکەدا.

 ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دێن کە تەنیا دوو ڕۆژ ماوە بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەستە ١٤ ڕۆژییەکەی نێوان هەردوو وڵات، ئەمەش وایکردووە چاوی تەواوی جیهان لەسەر دەرەنجامی گفتوگۆکانی ئیسلامئاباد بێت.



PM:05:33:20/04/2026