مەسعود پزیشکیان: لە دانوستاندنەکان خۆمان بەدەستەوە نادەین

‌مەسعود پزیشکیان

سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعود پزیشكیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا و دەڵێت "گەلی ئێران لەژێر هیچ فشارێکدا خۆی بەدەستەوە نادات".

دوو شەممە، ٢٠ نیسان ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان نوسیویەتی "ئەو بێمتمانەییە قووڵ و مێژووییەی ئێران بەرامبەر ئەمریکا هەیەتی، پەیوەستە بە مێژووی ئەدا و رەفتاری ئەو وڵاتە، چونکە لەم رۆژانەی داواییدا، رەفتارە نەگونجاو و دژبەرەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، هەڵگری پەیامێکی تاڵن، ئەوان دەیانەوێت ئێران خۆی بە دەستەوە بدات، بەڵام گەلی ئێران لە ژێر هیچ فشارێک خۆ بە دەستەوە نادات".

 بڕیارە سبەی سێ شەممە، گەڕێکی دیکەی دانوستاندنەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بە نێوەندگیری پاکستان لە ئیسلامئاباد بەڕێوەبچێت.




PM:08:48:20/04/2026