"تا ئێستا ئێران سورە لەسەر ئامادەنەبوون لە دانوستاندنەکەی سبەینێ"


ئاژانسی تەسنیم هەواڵێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە پێداگری بەرپرسانی ئێران لە بەشدارینەکردن لە دانوستاندنەکەی سبەینێ لەگەڵ ئەمریکا لە پاکستان.\
دوو شەممە، ٢٠ نیسان ٢٠٢٦، لە هەواڵەکەدا هاتووە "هەرچەندە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندووە، شاندی ئەمریکا بە سەرۆکایەتیی جێگرەکەی بەرەو ئیسلامئاباد بەڕێکەوتووە، بەڵام تا ئێستا ئێران لەسەر هەڵوێستی خۆی ڕژدە بۆ بەشدارینەکردن لە دانووستانەکان".

ئەو ئاژانسە کە نزیکە لە سوپای پاسداران سەبارەت بە هۆکاری ئەگەری ئامادەنەبوونی شاندی ئێرانی بۆ ئەوە گێڕاوەتەوە کە "گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا، بەربەستێکی سەرەکییە لەبەردەم بەڕێوەچوونی دانووستاندنەکان".

پێشتریش بەرپرسێکی پاکستان ڕایگەیاندبوو "لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا باسیان لە هەڵگرتنی گەمارۆ دەریاییەکانی سەر ئێران کردووە، لەپێناو سەرکەوتنی دانووستانەکان و ترەمپیش بەڵێنیداوە چاو بەو بڕیارەدا بخشێنێتەوە".

"ئەو نامانەی لەنێوان واشنتن و تاران ئاڵۆگۆڕیان پێکراوە، دەردەکەوێت ئەمریکا داواکاریی زۆر لە ڕادەبەدەری هەیە، ئەمەش وادەکات داهاتووی دانووستانەکان باش نەبێت" ئاژانسی تەسنیم وا دەڵێت.

بڕیارە سبەی لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بەڕێوەبچن. 




PM:09:45:20/04/2026