دۆناڵد ترەمپ: من و سوپا ئەمادەین بۆ جوڵە دژی ئێران


سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکی لە کەناڵی CNBC نوێترین زانیاری لە بارەی دانوستاندنەکانی وڵاتەکەی و ئێران ئاشکراکرد و دەڵێت "تاران هیچ بژاردەیەکی لەبەردەمدا نییە جگە لە ناردنی شاندێک بۆ دانوستاندن".

سێ شەممە، ٢١ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "کاتێک ئێرانییەکان دوو رۆژ پێش ئێستا وتیان شاند نانێرن، وەڵامی ئەمریکا ئەوە بوو حەتمەن شاندەکە دەنێرن، گەمارۆکانمان زۆر سەرکەوتوو بوون، مامەڵە لەگەڵ کەسانی باش ناکەین، بەڵام زۆر بە سەرکەوتوویی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکەین و ئێمە لە رژێمی ئێران توندترین و مامەڵەکردن لەگەڵماندا سەختترە".

لەبارەی ئاگربەستەکەوە، ترەمپ  ئاماژەی بەوەکرد کە کاتی زۆریان لەبەردەستدا نییە بۆ کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە و بەنیاز نییە درێژی بکاتەوە. وتیشی "چەکەکانمان ئامادەن و بە تەواوی ئامادەین، من ئامادەم و سوپاش ئامادەیە بۆ جووڵەکردن دژی ئێران".

سەرۆکی ئەمریکا دەشڵێت "ئێران هەوڵ دەدات مووشەکەکانی بگوازێتەوە و پێگەکانیان بگۆڕێت، لەبەر ئەوەی سوپای ئەمریکا زۆربەیانی تێکشکاندووە، وە ئەم ماوەیەیمن قۆستووەتەوە بۆ پڕکردنەوەی کۆگاکانی چەک و پێدەچێت تارانیش هەمان کاری کردبێت".

بڕیارە ئەمڕۆ سێ شەممە، ٢١ نیسانی ٢٠٢٦،  گەڕێکی نوێی دانوستاندنی نێوان ئەمریکا و ئێران بە نێوەندگیریی پاکستان بەڕێوە بچێت.







PM:04:44:21/04/2026