وەزارەتی جەنگی ئەمریکا: دەستمان بەسەر کەشتیەکی دیکەدا گرت

‌وێنەی ئەو کەشتیەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا بڵاویکردوەتەوە

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە "هێزەکانمان لە ناوچەی هیند و پاسیفیک مافی پشکنین و رێگریی دەریاییان بۆ سەر کەشتییەکی بێ ناسنامە و سزادراو بە ناوی تیفانی کردووە".

سێ شەممە، ٢١ نیسان ٢٠٢٦، لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی جەنگی ئەمریکا هاتووە "وەک چۆن پێشتر روونمان کردووەتەوە، بەردەوام دەبین لە هەوڵە جیهانییەکانمان بۆ جێبەجێکردنی یاسا دەریاییەکان بە مەبەستی تێکشکاندنی تۆڕە نایاساییەکان و رێگریکردن لەو کەشتییە سزادراوانەی پاڵپشتیی ماددی دەگەیەننە ئێران لە هەر شوێنێک کار بکەن".

" ئاوە نێودەوڵەتییەکان پەناگەیەک نین بۆ کەشتییە سزادراوەکان، بەردەوام دەبین لە رێگریکردن لە لایەنە نایاساییەکان بۆ ئەوەی هیچ ئازادییەکی جووڵەیان لە دەریادا نەبێت"، وەزارەتی جەنگی عێراق وا دەڵێت.

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە گەمارۆی ئەمریکا بۆ سەر گەرووی هورمز و بەندەرە بازرگانییەکانی ئێران دەستیپێکردووە. هێزی دەریایی ئەمریکا رێگا بە هیچ کەشتییەکی بازرگانیی ئێران نادات بە دەریای عەرەبی و دەریای عوماندا تێپەڕێت. 




PM:05:41:21/04/2026