عەبدوڵا حاجی سادقی، نوێنەری رابەری باڵای ئێران لە سوپای پاسداران دەڵێت" لە ئێستادا هیچ دانوستانێک نییە، هەرکات دوژمن مەرجەکانی ئێمەی قبوڵ کرد گفتوگۆ دەکەین".
سادقی بە تەلەفیزیۆنی وڵاتەكەی وت، دوژمن دەبێت دان بەوەدا بنێت ئێمە لە پێگەی سەرکەوتنداین و ئەوانیش لە پێگەی شکستدان.
وتیشی" گەلەکەمان هۆشیارە؛ هەر کاتێک سەنگەرەکەمان لە ژێر ڕێنمایی سەرکردایەتیدا بگۆڕێت لە گۆڕەپانی مووشەکەوە بۆ گۆڕەپانی دانوستان، خەڵک پشتگیری لێدەکەن".
قسەكانی ئەو بەرپرسە لەكاتێكدایە، سبەی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی دێت، تا ئێستا شاندی ئەمریکا بەرەو پاكستان بەڕێنەكەوتووە، ئێرانیش وەك وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت" بڕیاری نەداوە بەشداری كۆبونەوەكە بكات".