بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی نیویۆرک تایمز، بەرپرسێکی پاکستان زانیاری پێداون کە "ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی داهاتوودا گەڕی دووەمی دانوستاندنەکان بەڕێوە بچێت".
چوار شەممە، ٢٢ نیسان ٢٠٢٦، ئەو بەرپرسەی پاکستان وتویەتی "دوای بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، نێوەندگیرە پاکستانییەکان ئاماژەی ئەرێنییان لە تارانەوە بە دەست گەیشتووە، هەروەها لە چەند رۆژی داهاتوو ناکۆکییەکانی ئەمریکا و ئێران نامێنن".
دوێنێ ، ٢١ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەگەڵ ئێران دا، دوای ئەوەی دەبوو هەر لە دوێنێدا شاندی دانوستاندکاری هەردوو وڵات لە ئیسلام ئاباد کۆببنەوە، بەڵام هیچ کام لە شاندەکان گەشتیان بۆ پاکستان نەکرد.