وەزارەتی جەنگی ئەمریکا: ٤٠٠ سەربازمان لە جەنگی دژی ئێران برینداربوون


دوای تێپەڕبوونی ٧ هەفتە بەسەر دەستپێکردنی جەنگ دژی ئێران، وەزارەتی جەنگی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت "٤٠٠" برینداریان لەم جەنگەد هەیە.

چوار شەممە، ٢٢ نیسان ٢٠٢٦، پێنتاگۆن رایگەیاند "٢٧١ بریندار لە هێزی وشکانی. ٦٤ بریندار لە هێزی دەریایی. ٤٦ بریندار لە هێزی ئاسمانی و ١٩ بریندار لە هێزی مارێنز هەن".

پێنتاگۆن جەختی کردەوە کە ژمارەی کوژراوانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنی تووڕەیی داستانئاسا هێشتا وەک خۆیەتی و "تا ئێستا ١٣ سەرباز لەم جەنگەدا کوژراون".

٢٨ شوباتی ٢٠٢٦، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و جەنگ بۆ ماوەی ٣٩ رۆژ بەردەوام بوو، لە ٨ نیسان ئاگربەست بۆ ماوەی ١٤ رۆژ راگەیاندراو و رۆژی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر کاتی ئاگربەستەکەی درێژکردەوە. 




PM:09:43:22/04/2026