مەسعود پزیشکیان: گەمارۆ و هەڕەشەکان ڕێگری سەرەکین لەبەردەم دانوستاندن

‌مەسعود پزیشکیان- سەرۆک کۆماری ئێران

سەرۆکی کۆماری ئیسلامی ئێران، مەسعود پزیشکیان، پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت " هەڕەشە و پێشێلکردنی بەڵێنەکان، رێگرن لە هەر جۆرە دانوستاندنێکی جدی دەکەن".

چوار شەممە، ٢٢ نیسان ٢٠٢٦، مەسعود پزیشکیان نوسیویەتی "کۆماری ئیسلامیی ئێران پێشوازی لە گفتوگۆ و رێککەوتن کردووە و لەسەر ئەو سیاسەتەش بەردەوامە، بەڵام پێشێلکردنی بەڵێنەکان، گەمارۆ و هەڕەشەکان، رێگری سەرەکین لەبەردەم دانوستاندنی راستەقینە".

"جیهان دەربڕینە دووفاقییە کۆتایی نەهاتووەکانی ئێوە و ئەو دژایەتییە دەبینێت کە لەنێوان قسە و کردەوەکانتاندا هەیە" سەرۆکی ئێران بە ئەمریکای وتوە.

٢٨ شوباتی ٢٠٢٦، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و جەنگ بۆ ماوەی ٣٩ رۆژ بەردەوام بوو، لە ٨ نیسان ئاگربەست بۆ ماوەی ١٤ رۆژ راگەیاندراو و رۆژی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر کاتی ئاگربەستەکەی درێژکردەوە. 





PM:11:00:22/04/2026