لیندزی گراهام: بەم زوانە گەمارۆکان بۆسەر ئێران دەبنە جیهانی

‌لیندزی گراهام، سیناتۆری پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا

سیناتۆری پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا، لیندزی گراهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و باسی لە گەمارۆی گەورە دەکات لە لایەن جیهانەوە بۆسەر ئێران.

چوار شەممە، ٢٢ نیسان ٢٠٢٦، لیندزی گراهام، دوای کۆبونەوەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ و وەزیری جەنگی وڵاتەکەی، نوسیویەتی "من نەک تەنیا پێشبینی دەکەم ئەم گەمارۆیە بمێنێتەوە تاوەکو ئەو کاتەی ئێران پابەندبوونی خۆی بۆ گۆڕینی رەفتارەکانی نیشان دەدات، بەڵکو پێشبینیش دەکەم گەمارۆکە گەورەتر بێت و بەم زووانە ببێتە جیهانی".

"بۆ ئەو کەسانەی هاوکاری رژێمی ئێران دەکەن یان بیر لە هاوکاریکردنیان دەکەنەوە لە دابەشکردنی نەوتەکەیاندا، کە سەرچاوەی دابینکردنی تیرۆرە، ئەوا بە بەرپرسیارێتیی خۆتان ئەو کارە دەکەن" سیانتۆری کۆمارییەکان وا دەڵیت.

٢٨ شوباتی ٢٠٢٦، ئەمریکا و ئیسرائیل هێرشیان بۆسەر ئێران دەستپێکرد و جەنگ بۆ ماوەی ٣٩ رۆژ بەردەوام بوو، لە ٨ نیسان ئاگربەست بۆ ماوەی ١٤ رۆژ راگەیاندراو و رۆژی رابردوو سەرۆکی ئەمریکا جارێکی تر کاتی ئاگربەستەکەی درێژکردەوە.




PM:11:12:22/04/2026