وەزیری بەرگری ئیسرائیل: چاوەرێی گڵۆپی سەوزی ئەمریکاین بۆ کوشتنی موجتەبا خامنەیی

‌یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل

یسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگ وڵاتەکەی و ئەمریکا دژی ئێران و دەڵێت "ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە موجتەبا خامنەیی دەبێتە ئامانجی یەکەمی ئیسرائیل و لەناوی دەبەین".

پێنج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، یسرائیل کاتز رایگەیاند " ئەگەر شەڕ دەستپێبکاتەوە موجتەبا خامنەیی دەبێتە ئامانجی یەکەمی ئیسرائیل و لەناوی دەبەین، چاوەڕێی گڵۆپی سەوزین لە ئەمریکا، بۆ لەناوبردنی شانشینی خامنەیی و گەڕاندنەوەی ئێران بۆ سەردەمی بەردین".

"ئێمە ئامادەین بۆ شەڕێکی نوێ لەگەڵ ئێران، ئامانجەکانمان دیارە، ئێرانیش دەگەڕێنینەوە بۆ سەردەمی تاریکی ، ئەمجارە هێرش بۆ سەر ئێران جیاواز و کوشندەتر دەبێت، ئەگەر شەڕ لەگەڵ ئێران دەست پێ بکاتەوە، گورزی وێرانکەریان لێدەدەین"، وەزیری بەرگری ئیسرائیل وا دەڵێت.

لە ٨ نیسانەوە جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دوای ٣٨ ڕۆژ بە هۆی ئاگربەستەوە وەستاوە و دۆخی قۆناغی دووەمی دانوستاندنەکانیش تا ئێستا بە چەقبەستوویی ماوەتەوە. 




PM:09:07:23/04/2026