موجتەبا خامنەیی: ئاگاداربن بە میدیای دووژمن فریو نەخۆن

‌موجتەبا خامنەیی، رێبەری باڵای ئیسلامی ئێران

رێبەری باڵای ئیسلامی ئێران، موجتەبا خامنەیی، لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و وەڵامی دۆناڵد ترەمپ  دەداتەوە و پەیامێکی ئاراستەی هاوڵاتیانی ئێران کردوە و دەڵێت "لە ئەنجامی ئەم یەکڕیزییە سەرسوڕهێنەرەی لە نێوان هاونیشتمانیاندا دروست بووە، دوژمنی تووشی شکست کردووە".

موجتەبا خامنەیی، پێنج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، نووسیویەتی "دوژمن بە مەبەستی تێکدانی یەکڕیزی و ئاسایشی نیشتمانی، هەڵمەتێکی میدیایی بۆ بە ئامانجگرتنی بیر و دەرونی هاوڵاتیان دەستپێکردووە، ئاگاداربن و دەرفەت مەدەن ئەم مەرامە خراپە بەهۆی کەمتەرخەمی ئێمەوە بەدی بێت".

دۆناڵد ترەمپ پێشتر بڵاویکردەوە کە "سێ دەستەیان لە سەرکردەکانی ئێران لەناو بردووە، بۆیە نازانرێت، ئێستا کێ لەو وڵاتە سەرکردەیانە" و  لە ناوخۆدا لە کێشە و پشێوییەکی گەورەدایە و کەس هاوکاریی ناکات، بۆیە چیدیکە ئێران ناتوانێت ببێتە شەڕفرۆش و گێچەڵکار لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

هەر لە پێنج شەممەدا مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆمار، محەمەدباقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و چەند بەرپرسێکی تری سیاسی و سەربازی کۆماری ئیسلامی ئێران وەڵامی ترەمپیان دایەوە.






AM:12:24:24/04/2026