سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە، فاتیح بیرۆڵ لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا هۆشداریدا لەوەی رۆژانە "١٣ ملیۆن بەرمیل نەوت"یان لە دەستچووە و "گەورەترین هەڕەشەیە" لەسەر کەرتی وزە.
فاتیح بیرۆڵ، پێنج شەممە، ٢٣ نیسان ٢٠٢٦، رایگەیاند "کەمبوونەوەی سووتەمەنی فڕۆکە لە وڵاتانی ئەوروپا لە مەترسیدایە، لەکاتێکدا ئەوروپا ٪٧٥ ی سووتەمەنی فڕۆکەکانی لە پاڵاوگەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەدەستدەهێنێت و ئیشتاش ئەو دابینکردنە نزیکە لە سفر، لەئێستادا وڵاتانی ئەوروپا هەوڵدەدەن بۆ دابینکردنی پشت بە وڵاتانی ئەمریکا و نەیجیریا ببەستن".
"بەرەوپێشچوون لە بەرهەمهێنانی وزەی خاوێن لە ماوەکانی ڕابردوودا سوودی بە جیهان گەیاندووە و بەشێکی زۆر لە کەرتەکانی پیشەسازیی، سوود لە وزەی پانێڵەکانی خۆر و با وەردەگرن، تەنانەت ئۆتۆمبێلە کارەباییەکانیش کەمتر گرفتیان لەم دۆخەدا هەیە"، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە وا دەڵێت.
بەر لە سەرهەڵدانی جەنگ، ڕۆژانە نزیکەی ٢٠ ملیۆن بەرمیل لە نەوت و بەرهەمە سووتەمەنییەکان بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین، بەڵام لەئێستادا ڕێڕەوەکە لەژێر گەمارۆی ئەمریکا و ڕێگرییەکانی ئێراندایە و بەم هۆکارەش نرخی سووتەمەنی لە جیهاندا رۆژانە ئاستی پێوانەیی بەرزبوونەوە تۆمار دەکات.