حکومەتی کوەیت رۆژی هەینی ٢٤ ی نیسان رایگەیاند کە لە رێگای دوو درۆنی خۆکوژەوە هێرشکراوەتە سەر دوو بنکەیان.
میدیای فەرمی کوەیت بڵاویکردەوە کە ئەو دوو بنکەیەی هێرشکراوەتە سەریان نزیکی ٣ کم لە سنورەوە دوورن و درۆنە خۆکوژەکان لە عێراقەوە ئاراستەکراون.
لە بارەی زیانەکانەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە دوو درۆنەکە بنکەکانیان پێکاوە، بەڵام زیانی گیانیان بە دواوە نەبووە.
کوەیت لەسەرەتای جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر ئێران، سێ جار بە فەرمی عێراق و کۆمەڵگای نێو دەوڵەتیان ئاگادار کردۆتەوە کە میلیشیا شیعەکانی عێراق کوەیتیان کردۆتەوە ئامانج، سەرباری ئەوانە خەڵکانی سەر بە میلیشیا شیعەکان لە شاری بەسرە هێرشیان کردە سەر قونسڵی ئەو وڵاتە.