ڕۆیتەرز: ئێراقچی "تێڕوانینەکانی" تاران سەبارەت بە داواکارییەکانی واشنتۆن خستەڕوو

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە سەرچاوەیەکی پاکستانی کە بەشداربووە لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد، بڵاویکردەوە" عەباس ئێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، "تێڕوانینەکانی" تارانی سەبارەت بە داواکارییەکانی واشنتۆن خستەڕوو".

بە پێی ڕاپۆرتی ئەو ئاژانسە، ئێراقچی لە دیداری لەگەڵ بەرپرسانی پاکستانیش داخوازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئامریکا هاوبەشی کردووە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو" کە کۆماری ئیسلامی بەنیازە ئۆفەرێک پێشکەش بکات کە لەگەڵ داخوازییەکانی ئەمریکادا بگونجێت، ترەمپ لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕۆژی هەینی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "ئەوە ئۆفەرێک پێشکەش دەکەن و دەبینین چی ڕوودەدات".

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا نەیزانیوە ئەو ئۆفەرە چی لەخۆدەگرێت، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە هەر ڕێککەوتنێک دەبێت گەیاندنی یۆرانیۆمی پیتێنراو لە ئێران و هەروەها ئازادی تێپەڕبوونی نەوت لە گەرووی هورمز لەخۆبگرێت.





PM:04:41:25/04/2026