ترەمپ: لە هەولێکی تیرۆرکردن رزگارم بوو

بەیانی ئەمڕۆ، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند" کە لە کاتی بەشداریکردنی لە ئێوارەخوانی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە واشنتۆن، لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە".


دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای تەقەکردنەکەی شەوی شەممە لە ئێوارەخوانی کۆمەڵەی پەیامنێرانی کۆشکی سپی لە هیڵتۆن کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە کۆشکی سپی ئەنجامدا و 
وتی: "ئەم بۆنەیە لەلایەن دەزگای نهێنی و جێبەجێکردنی یاساوە مامەڵەی لەگەڵدا کرا، و باسی ئازادی قسەکردن بوو، و بڕیار بوو ئەندامانی هەردوو حزبەکە لەگەڵ ئەندامانی ڕۆژنامەوانی کۆبکاتەوە، و بە شێوەیەک بوو، چونکە بەڕاستی کۆبووەوە. ژوورێکم بینی کە بە تەواوی یەکگرتوو بوو. جۆرێک لە جوان بوو، بەڕاستی دڵخۆشکەر بوو بینینی ئەو یەکگرتووییە."

ئاشکراشی کرد کە  پیاوێک بە چەندین چەکەوە هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی ئەمنی و لەلایەن هەندێک لە "ئەندامە ئازاکانی دەزگای نهێنی"وە ڕاگیرا.

ستایشی ئەفسەرەکانی کرد و وتی" زۆر بە خێرایی مامەڵەیان کردووە". ئاماژەی بەوەشکرد، پێموانییە ئەو تەقەکردنەی ئەمشەو پەیوەندی بە کردەوەی سەربازیی دژ بە کۆماری ئیسلامییەوە هەبێت و ئەوەش ڕێگری ناکات لە سەرکەوتنی شەڕی کۆماری ئیسلامی.

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند" ئێمە بەردەوام دەبین لە کاری گەورە، ئەوە تەنها شتێکە کە دەتوانم بیکەم".

ترەمپ داوای لە هاوڵاتیانی ئەمریکی کرد یەکگرتوو بن و کێشە ناوخۆییەکان بە شێوەیەکی ئاشتیانە چارەسەر بکەن.

دوای رووداوە تەقەکەرە دەستگیرکرا و بە گوێرەی نیویۆرک پۆست تەقەکەرە
 ناوی کۆڵن ئاڵن، پیشەی مامۆستایە و خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و تەمەنی ٣١ ساڵە و بڕیارە رۆژی دوشەممە ببرێتە بەر دەم دادگا.

وێنەی ئەو گەنجەی تەقەی لە ترەمپ کرد: 










AM:09:54:26/04/2026