بە ڤیدیۆ.. دۆناڵد ترەمپ ڤیدیۆی ڕووداوی تەقەکردنەکەی بڵاوکردووەتەوە

دۆناڵد ترەمپ ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە پەیوەندی بە هەوڵێکی هێرش دەکات لە کاتی ئاهەنگێکدا لە (تروس سۆشیال).

بەپێی ئەو ڤیدیۆیە، چەکدارێک لە هۆڵی هۆتێلی Hilton لە کاتی ئاهەنگێکی تایبەت بۆ ڕۆژنامەنووسان، بە خێرایی بەرەو ناوچەی بەرپرسان دەچێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە ڕاگیراوە و تەقەی لێکراوە. دوای ئەوە، تاوانبارەکە گیراوە و لەسەر زەوی پاڵخراوە.

ترەمپ لە پەیامێکدا وتوویەتی کە هێرشبەرەکە " لە رووی دەروونیەوە نائاساییە" و بانگەوازی یەکگرتن لە گەلی ئەمریکا کردووە.

دوای رووداوە تەقەکەرە دەستگیرکرا و بە گوێرەی نیویۆرک پۆست تەقەکەرەناوی کۆڵن ئاڵن، پیشەی مامۆستایە و خەڵکی ویلایەتی کالیفۆرنیایە و تەمەنی ٣١ ساڵە و بڕیارە رۆژی دوشەممە ببرێتە بەر دەم دادگا، ناوبراو مامۆستایەکە لە باشووری لۆس ئەنجلس، کە پێشتر لە ساڵی ٢٠٢٤ وەک باشترین مامۆستای قوتابخانەکەی دەستنیشانکراوە. لە کاتی گرتنیدا چەند چەکێکی لەگەڵ بووە و دانپێدانانی کردووە کە  مەبەستی تەقەکردن لە بەرپرسان بووە

هەواڵەکە هێشتا بە شێوەی فەرمی لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئەمریکا پشتڕاست نەکراوەتەوە و وردەکاری زیاتر چاوەڕێ دەکرێت.


بۆ بینینی ڤیدیۆکە سەیری پەیجی سپی بکەن:https://www.facebook.com/share/v/1CDsHRfm75/



AM:10:56:26/04/2026