ئەمڕۆ سێشەممە ٢٨ی
نیسان نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهان بەرزبووەوە و بەرمیلێک لە سەروو ١٠٨ دۆلار
مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئاژانسە ئابوورییەکان
رۆژی سێشەممە بڵاویانکردەوە کە نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت ١٠٨ دۆلار و ٦٨
سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات نرخی نەوتی
سووکی تەکساسی ئەمریکاش ٥٨ سەنتی دیکە بەرزبووەوە و بە ٩٦ دۆلار و ٩٦ سەنت مامەڵەی
پێوەکرا.
چەقبەستوویی دانوستانەکانی
ئەمریکا و ئێران و گەمارۆ دەریاییەکانی ئەمریکا وەک هۆکاری سەرەکی ئەم
بەرزبوونەوەیە دادەنرێن.