دۆناڵد ترەمپ: ئێران ئاگاداری کردینەوە لە دۆخی داڕماندان


سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "ئێران کەمێک پێش ئێستا ئاگاداری کردینەوە کە لە دۆخێکی 'داڕمان'دان".

سێ شەممە، ٢٨ نیسان ٢٠٢٦، دۆناڵد ترەمپ نوسیویەتی "بەرپرسانی ئێران داوایان کرد بە زووترین کات گەرووی هورمز بکەینەوە ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە گەمارۆ دەریاییەکەی ئەمریکا گەیشتووەتە ئامانجەکەی و تارانی ناچار کردووە داوای هاوکاری بکات بۆ رزگاربوون لە خنکاندنی ئابووری".

"ئەم داواکارییەی ئێران لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە هەوڵ دەدات کێشە و ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی لەبارەی پرسی سەرکردایەتی چارەسەر بکات. گەشبینم بەوەی تاران بتوانێت ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە، من بڕوام وایە کە ئەوان دەتوانن ئەوە بکەن"، دۆناڵد ترەمپ وا دەڵێت".

جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لە ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، دەستیپێکرد و لە ٨ نیسانەوە ئاگربەست راگەیاندراوە و کاتی گەڕی دووەمی دانوستاندنەکانیش تا ئێستا دیارنیە و رۆژانە بەرپرسانی ئەمریکا و ئێران لێدوان دژی یەکتر دەدەن. 




PM:05:51:28/04/2026