وۆڵ ستریت جۆرناڵ : ئەمریکا بۆگەمارۆی درێژخایەنی کۆماری ئیسلامی ئامادەکاری دەکات

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بە پشت بەستن بە کاربەدەستانی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا فەرمانی بە ئەمریکا کردووە بۆ گەمارۆی درێژخایەنی کۆماری ئیسلامی ئامادەکاری بکات.

ئەو بڵاوکراوە بە پشت بەستن بەو بەرپرسانە نووسیویەتی ئامانجی ترەمپ بەم کارە لێدانی سەرچاوە داراییەکانی حکوومەتی ئێرانە بە مەبەستی ناچارکردنی تاران بە تەسلیمی داواکارییەکانی ئەمریکا سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایگەیاندووە" کە ترامپ گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی کە بژاردەی دیکە، وەک دەستپێکردنەوەی هێرشەکان و بۆردومانی ئێران، یان کشانەوە لە ململانێکان، مەترسیدارترن لە پاراستن و درێژەدان بە گەمارۆکە".

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە یاریدەدەرەکانی ڕاگەیاندووە کە پێشنیاری سێ قۆناغی کۆماری ئیسلامی بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز و دواخستنی دانوستانە ئەتۆمییەکان بۆ قۆناغی کۆتایی، نیشانەی نەبوونی نیازپاکی تاران بۆ دانوستانەکانە.

 بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە ، ترامپ بە نیازە گوشارەکان بۆ سەر کۆماری ئیسلامی زیاتر بکات تا ئەو کاتەی حکوومەتی ئێران تەسلیم بە داخوازییە سەرەکییەکانی کە بریتین لە هەڵوەشاندنەوەی تەواوەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی. 

ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی نیسان، ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا، "تروت سۆشیال" نووسیبووی ئێران لە "دۆخێکی داڕماندایە" و داوای لە ئەمریکا کرد بە زووترین کات گەرووی هورمز بکاتەوە.




AM:09:04:29/04/2026