ترەمپ بۆ ئێران: چیدی پیاوە نەرم و نیانەکە نیم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکان لە نوێترین پۆستیدا لە ترووس سۆشیاڵ، هۆشداری دەداتە ئێران و دەڵێت، "چیدی پیاوە نەرم و نیانەکە نیم و باشترە زوو بڕیار بدەن."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێران ناتوانێت خۆی رێکبخاتەوە، "نازانن چۆن رێککەوتنێک واژۆ بکەن کە ئەتۆمیان نەبێ."

ترەمپ، هەروەها نووسیویەتی، "ئێران ناتوانێت کارەکانی ڕێک بخاتەوە. ئەوان نازانن چۆن ڕێککەوتنێکی نانەوتی (ناوەکی) واژۆ بکەن. باشترە زۆر زوو بێنەوە سەر هۆش خۆیان!"

ئەم لێدوانە نوێیەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاتێکدایە کە دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ، و دوای خولێک دانوستان لە ئیسلام ئاباد، هێشتا لە بنبەستدایە.




PM:12:04:29/04/2026