نرخی نەوت گەیشتە ١١٧ دۆلار


دوای بڵاوبونەوەی راپۆرتێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ سەبارەت بەوەی "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە بەرپرسانی ئاسایشی نیشتمانی وڵاتەکەی وتوە ئامادەکاری بکەن بۆ گەمارۆدانی درێژخایەنی سەرجەم بەندەرەکانی ئێران و گەرووی هورمز".

چوار شەممە، ٢٩ نیسان ٢٠٢٦، دوای راپۆرتەکەی رۆژنامە ئەمریکیەکە ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بۆ گرێبەستەکانی مانگی حوزەیران، بە رێژەی ٪٥.١٦  بەرزبووەوە و گەیشتە ١١٧ دۆلار، کە ئەمە ئاستێکی پێوانەیییە لەم مانگەدا.

نەوتی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بە هەمان شێوە نرخەکەی بە رێژەی ٪٤.٨٥  زیادی کرد، و ئێستا نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتوەتە ١٠٤.٧٨ دۆلار.

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە ئەم هەنگاوەی دۆناڵد ترەمپ نیشانەی ئەوەیە واشنتن بە نیاز نییە بەم زووانە فشارە ئابوورییەکانی سەر تاران کەم بکاتەوە.




PM:05:44:29/04/2026