رۆیتەرز: قەبارەی هەناردەی نەوتی ئێران لە ٪٨٠ کەمی کردوە


ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز راپۆرتێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە "داڕمانی گەورەی هەناردەی نەوتی ئێران".

پێنج شەممە، ٢٦ نیسان ٢٠٢٦، لە راپۆرتەکەدا هاتووە "ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران تووشی داڕمانێکی گەورە بووە، بە جۆرێک کە قەبارەی هەناردەکردنی نەوتی ئەو وڵاتە بە رێژەی لە ٪٨٠  کەمی کردووە".

بە پێی راپۆرتەکە ئێران ڕێگایەکی نوێی گرتوەتە بەر و  "کەشتییە نەوتهەڵگرەکانی ئێران بە مەبەستی خۆدزینەوە لە چاودێریی نێودەوڵەتی و تێپەڕاندنی گەمارۆکان، سیستەمی بەدواداچوون و چاودێریکردنی (Tracking Systems) سەر کەشتییەکانیان دەکوژێننەوە، تا نەتوانرێت شوێن و ئاراستەیان دیاریی بکرێت".

لە ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران دەستی پێکرد و لە ٨ نیسان ئاگربەست راگەیاندرا و لە ١٣ نیسان گەمارۆی ئەمریکا بۆسەر گەرووی هورمز و کەناراوییەکانی ئێران دەستیپێکرد. 




PM:10:37:30/04/2026