حمد بن عیسی آل
خلیفه، شای بەحرەین جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی دەبێت دەستوەردان لە
کاروباری ناوخۆی بەحرەین و وڵاتانی ئەنجوومەنی هاوکاری کەنداو ڕابگرێت.
ناوبراو ڕەخنەی
لە هەڵوێستی بەشێک لە ئەندامانی مەجلیسی بەحرەین لە کاتی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی
گرت و وتی" کۆمەڵەیەکی کەم لە خەڵک بڕیاریان دا هاوکاری دوژمن بکەن".
شای بەحرەین بە
ئاماژەدان بەوەی کە ئەو کەسانە "خیانەتکارن"، خوازیاری دەرکردن و هەڵوەشاندنەوەی
ڕەگەزنامەی ئەو کەسانەیە کە هاوکاری دەستدرێژیی کۆماری ئیسلامی بوون.
جەختی لەوە کردەوە
کە ئەو کەسانە یان داوای لێبوردن بکەن یان وڵات بەجێبهێڵن و بچنە ناو هەمان وڵات
(ئێران)ەوە.
شای بەحرەین هەروەها
ئەو ئەندامانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی کە پشتیوانی لە هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی
بوون بە" خیانەت "تۆمەتبار کرد و جەختی لەوە کردەوە کە چیتر شەرەفی نوێنەرایەتی
گەلیان نابێت.