سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند "کە لە یەک ڕۆژدا زیاتر لە ٤٠ پێگەی حیزبوڵڵای لوبنانیان کردۆتە ئامانج و لەناویان بردووە، ئاشکراشی کردووە، ئەو پێگانە بریتین لە ناوەندەکانی فەرماندەیی حزبوڵڵا کە ڕۆژی پێنجشەممە کراونەتە ئامانج".
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئەندامانی ئەو گرووپە لەو شوێنانە چالاکییان ئەنجامداوە و هێرشیان لەدژی هێزەکان و ئیسرائیل ئەنجامداوە.
سەرەڕای ئاگربەست، هێرشەکان لە هەردوو دیوی سنووری ئیسرائیل و لوبنان بەردەوامن و هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حزبوڵای لوبنان لە ڕۆژی پێنجشەممەدا بۆ سەر پێگەیەکی تۆپخانە لە باکوری ئیسرائیل دوانزە سەرباز برینداربوون.
سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لەوە دەکات کە ئایا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکە لە ڕێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە ڕێنمایی کراوە یان نا، کە شێوازێکە بەرگری لە گیربوونی ئەلیکترۆنی هەیە.
حزبوڵالە چەند هەفتەی ڕابردوودا چەندین جار فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ڕێنمایی فایبەر ئۆپتیک لە هێرشەکانی دژی هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان بەکارهێناوە.