ترەمپ: بە نوێترین پێشنیاری رێککەوتن لەگەڵ ئێران رازینیم


ئەمڕۆ هەینی ئێران لە رێگای پاکستانەوە پێشنیارە نوێکانی خۆی نارد بۆ ئەمەریکا، لە یەکەم لێدوانی سەرۆکی ئەمەریکادا رایگەیاند" لە نوێترین پێشنیازی ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران ڕازی نیم".

رۆژی ١ ی ئایار ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە لێدوانی نوێیدا لەبارەی پێشنیارەکانی ئێرانەوە وتی " دەبێت ئێران پێشنیازێکی قبوڵکراو پێشکەش بکات، من لەو پێشنیازەی پێشکەشیان کردووە ڕازی نیم".

هەروەها وتی " ئێرانییەکان دەیانەوێت ڕێککەوتن بکەن، بەڵام هێشتا نەگەیشتوونەتە ئاستی پێویست، هەرچەندە لێی نزیک دەبنەوە".

لە بارەی دۆخی سەرکردایەتی ئێرانەوە، وتی " سەرکردایەتی لە ئێران تا ئەوپەڕی ڕادە لێکترازاوه و ناتوانن پەیوەندی بەیەکەوە بکەن".
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژە بەوەش دەکات، ئێران هیچ هێزێکی دەریایی یان ئاسمانی نەماوە، بە تەواوی تێکشکێنراون هیچ سیستەمێکی بەرگری ئاسمانی یان ڕاداریان نەماوە.

لەبارەی ئاستی پڕ چەکی ئەمەریکاوە لە ناوچەکە وتی " گەمارۆکەمان زۆر بەهێز بوو، ئەگەر ئەمڕۆش بکشێینەوە دەتوانین بڵێین سەرکەوتنێکی گەورەمان بەدەستهێناوە، بەڵام ئەوە ناکەین".




PM:08:16:01/05/2026