"تاران وەڵامی فەرمی دایەوە بۆ کۆتایی هاتن بە جەنگ"


ئاژانسی هەواڵی فارس لە "چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە" بڵاویکردەوە کە "تاران وەڵامە فەرمییەکەی خۆی رادەستی لایەنی پاکستانی کردووە، کە پێکهاتووە لە ١٤  خاڵ و تێیدا هێڵە گشتییەکانی دیدگای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ داڕێژراون".

هەواڵەکە شەممە، ٢ ئایار ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە " ئەم وەڵامەی تاران لە چوارچێوەی مامەڵەکردندایە لەگەڵ ئەو پێشنیازە ٩  خاڵییەی کە پێشتر لەلایەن ئەمریکاوە خرابووە روو"، هەروەها ئێران بە توندی جەختی لەسەر ئەو بابەتانە کردووەتەوە کە بە "هێڵە سوورەکانی خۆی" وەسفیان دەکات، ئەمە جگە لەوەی نەخشەڕێگایەکی روونی بۆ کۆتاییهێنان بەو قەیرانە خستووەتە روو کە تاران بە "جەنگی سەپێندراو" ناوی دەبات.

ئاژانسی فارس باسی لەوەشکردوە کە پرۆسەی گواستنەوەی ئەم پەیامە بۆ واشنتن لە رێگای نێوەندگیری پاکستانییەوە ئەنجام دراوە، ئەویش پاش ئەوەی کە بابەتەکە قۆناغە ئاسایی و یاساییەکانی تایبەت بە دروستکردنی بڕیاری لە ناوخۆی دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی سیستمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا بڕیوە و پەسەند کراوە.




AM:12:41:03/05/2026