سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی ئێران بەهۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەوە لە هەموو کاتێک لاوازتر بووە.
بنیامین نەتانیاهۆ، وتیشی'' دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکاش دەتوانێت لە ڕێگەی توندکردنی فشارە ئابورییەکانەوە تاران ناچار بکات دەستبەرداری ماددە پیتێندراوە ئەتۆمییەکانی بێت.''
نەتانیاهۆ جەختیشی کردەوە کە ئیسرائیل لە ئێستادا لە جاران بەهێزترە هەرچەندە دان بەوەشدا دەنێت کە هێشتا ئاستەنگی زۆر لەبەردەم دەوڵەتەکەیدا ماونەتەوە
ئەم هەڵوێستەی نەتانیاهۆ هاوکاتە لەگەڵ ڕەتکردنەوەی فەرمیی پێشنیازەکەی ئێران لە لایەن دۆناڵد ترەمپەوە کە ڕایگەیاند دوای لێکۆڵینەوەی ورد بۆیان دەرکەوتووە پێشنیازەکە بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا نییە و قبوڵ ناکرێت، واشنتن لە ئێستادا تیشک دەخاتە سەر ئاگربەستێکی کاتیی دوو مانگە لە کاتێکدا ئیسرائیل چاوی لەوەیە فشارەکان بە جۆرێک بن کە بنکۆڵی تواناکانی ئێران بکەن و ڕێگری لە هەر جۆرە پەرەپێدانێکی ئەتۆمی بگرن لە ناوچەکەدا