ئۆپەراسیۆنی ئەمریکا بۆ پاراستنی گەرووی هورمز دەستیپێکرد

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەریایی بۆ پاراستن و پشتگیری لە جوڵەی کەشتییەکان لە گەرووی هورمز دەستپێکردووە.

 بەپێی ڕاگەیاندنی دەستەی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا، رۆژی دووشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٦،  ناوچەیەکی ئەمنیی بەهێزکراو دروستکراوە بۆ دڵنیابوون لە ئاسایشی ڕێڕەوی کەشتییەکان، هەروەها داوایان لە کەشتییەکان کردووە ڕێڕەوی ئاوە هەرێمییەکانی عومان بەکاربهێنن.

گەرووی هورمز یەکێکە لە گرنگترین ڕێڕەوی نەوتی جیهان، کە بەشێکی زۆر لە هەناردەی نەوتی ناوچەکە تێیدا دەگوازرێتەوە. لە ماوەی دوایی دا، هەڵچوونەوەی ئاڵۆزییە سیاسی و سەربازییەکان لە ناوچەکە هۆکاری زیادبوونی مەترسی بۆ کەشتیگەری بووە، ئەمەش هانداوەتی ئەمریکا بۆ هەنگاوێکی نوێ بۆ پاراستنی ئەم ڕێڕەوە ستراتیژییە.



AM:09:18:04/05/2026