ماکرۆن: فەڕەنسا بەشداری لەو پلانە نوێیەی ئەمریکا ناکات

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا هەڵوێستی وڵاتەکەی دەربارەی گرژییەکانی گەرووی هورمز ڕاگەیاند و جەختی لەوە کردەوە کە پاریس نابێتە بەشێک لەو پلانە نوێیەی واشنتۆن بۆ ناوچەکە دایڕشتووە.

ماکرۆن لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد: "فەڕەنسا بەشداری لەو پلانە نوێیەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ناکات کە تایبەتە بە گەرووی هورمز.” ئەم بڕیارەی فەڕەنسا وەک ئاماژەیەک بۆ پاراستنی سەربەخۆیی بڕیاری وڵاتانی ئەوروپی لە قەیرانەکانی ناوچەکەدا دەبینرێت.

سەرۆک کۆماری فەڕەنسا چارەسەری کێشەکانی گەرووەکە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە دەبینێت و ڕایگەیاند: "داوا دەکەین گەرووی هورمز بە هەماهەنگی لە نێوان ئێران و ئەمریکا بکرێتەوە.”

ئەم هەڵوێستەی ماکرۆن لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لە نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر ئاسایشی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز گەیشتوونەتە ئاستێکی باڵا و هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە بەردەوامن




PM:12:27:04/05/2026