سێنتکۆم: کەشتی فڕۆکەهەڵگری جۆرج بوش بۆ بەشداری لە پرۆژەی ئازادی ئامادەیە

‌کەشتی فڕۆکەهەڵگری جۆرج بوش

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) راگەیاندراوێكی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "کەشتیی فڕۆکەهەڵگری جۆرج ئێچ دەبلیوو بوش بە دەریای عەرەبیدا تێپەڕیوە".

سێ شەممە، ٥ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "هێزەکانی ئەمریکا لە کەنداوی عومانەوە گەمارۆی دەریایی دژی ئێران جێبەجێ دەکەن، ئامانجی ئەم جووڵەیە پاڵپشتیکردنی پڕۆژەی ئازادییە لە گەرووی هورمز بۆ پاراستنی ئازادی دەریاوانی، هەروەها کەشتییە زەبەلاحەکە زیاتر لە ٦٠ فڕۆکەی جۆراوجۆری لەسەرە بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە".

لە ١٣ نیسانەوە ئەمریکا گەمارۆی گەرووی هورزمی داوە، ئێستاش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا پرۆسەیەکی نوێی بە ناوی "پڕۆژەی ئازادی" راگەیاندووە بۆ پاراستنی رێڕەوی کەشتییە بازرگانییەکان و دەربازکردنیان لە گەرووی هورمز بە سەلامەتی، لە هەمان کاتیشدا گەمارۆیەکی تووندی دەریایی خستووەتە سەر بەندەرەکانی ئێران و رێگە نادات جموجووڵی نایاسایی بکەن.




PM:02:50:05/05/2026