جارێکی دیکە ئێران هێرش دەکاتەوە سەر ئیمارات


وەزارەتی بەرگری ئیمارات راگەیاندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و دەڵێت "ئێستا بەرگرییە ئاسمانییەکانی ئیمارات وەڵامی هێرشە مووشەکی و درۆنەکان دەدەنەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە دەکرێن".

سێ شەممە، ٥ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەو دەنگانەی لە ناوچە جیاوازەکانی وڵات دەبیسترێن، لە ئەنجامی تێکشکاندنی مووشەکی بالیستی و کروز و درۆنەکانە لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانییەوەیە".

وەزارەتەکە داوا لە هاوڵاتییان دەکات "بە هیچ شێوەیەک نزیک نەبنەوە لە پاشماوەی ئەو مووشەک و درۆنانەی تێکشکێندراون و دەستکاری پارچە کەوتووەکان مەکەن و وێنەیان مەگرن، بۆ ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کارەکانی خۆیان بکەن".

دوو شەممە، ٤ ئایار ٢٠٢٦، ئێران بە مووشەک هێرشی کردە سەر بەندەری نەوتی فوجەیرە و بەو هۆیەوە ئاگرێکی گەورە کەوتەوە.




PM:05:57:05/05/2026