سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی سێشەممە وتی تاران "پێویستە ئاڵای سپی تەسلیم بوون هەڵبکات"، بەڵام زۆر خۆبەزلزانە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆشکی سپی وتی توانای سەربازی ئێران لە تەقاندنی "چەکی سەرەتایی و بێکاریگەر"دا کورتکراوەتەوە و سەرەڕای تۆنی شەڕانگێزی گشتی، بەڵام بە نهێنی بەدوای ڕێکەوتنێکدا دەگەڕێت.
"ئەوان یاری دەکەن، بەڵام با ڕوون بڵێم، دەیانەوێت گرێبەستێک بکەن. وە کێ نایەوێت، لە کاتێکدا سەربازەکەی بە تەواوی لەناوچووە؟".
ترەمپ هەروەها ستایشی گەمارۆی ئەمریکای بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران کرد و وتی: "ئەوە وەک پارچە پۆڵایەک وایە. کەس ناچێتە بەر تەحەدای ئەو گەمارۆیە. وە پێموایە زۆر باش کاری کردووە."
ترەمپ زیادی کرد: ئێران "پێویستە ئاڵای سپی تەسلیم بوون بەرز بکاتەوە.”
سەرۆکی ئەمریکا لە شوێنێکی دیکەدا جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر هێرش نەکرایە سەر ئێران، "چەکێکی ئەتۆمی دەستدەکەوت و پێدەچێت ئێستا هەموومان لێرە نەبین، دەتوانم پێتان بڵێم ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەناو دەچوو، ئیسرائیل لەناو دەچوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەوان( ئێران) کەسانی مەترسیدارن. وە ئێمە ڕێگە نادەین کەسانی شێت چەکی ئەتۆمییان دەستبکەوێت. هێزی چەکی ئەتۆمی شتێکە تەنانەت نامەوێت باسی بکەم."