ترەمپ هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی بۆردومانی قورس دەکات




سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی تونددا کە لە ڕێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە "تروس سۆشیاڵ" بڵاویکردەوە ڕایگەیاند” کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی "تووڕەیی داستانئاسا" تەنها بەستراوەتەوە بە ڕەزامەندی و پابەندبوونی تەواوەتی تاران بەو مەرجانەی کە لەسەری ڕێککەوتوون.”

دۆناڵد ترەمپ بەڵێنی ئەوەی دا کە لە ئەگەری جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا واشنتن گەمارۆی سەر گەرووی هورمز هەڵدەگرێت و ڕێڕەوەکە بە ڕووی هەموو وڵاتان و تەنانەت خودی ئێرانیشدا دەکاتەوە تاوەکوو جوڵەی بازرگانی و هەناردەی وزە بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامەکەیدا گومان و بێ متمانەیی خۆی بەرامبەر بەڵێنەکانی تاران نیشان دا و هۆشداری دا ئەگەر ئێران لە جێبەجێکردنی خاڵەکان پاشەکشە بکات یان ڕازی نەبێت ئەوا فەرمانی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی بۆردومانکردنی چڕ دەردەکات.

ترەمپ جەختی لەوەش کردەوە کە هێرشەکانی ئەمجارە لە ڕووی کوالێتی و قەبارەوە زۆر توندتر و وێرانکەرتر دەبن بەراورد بە قۆناغەکانی پێشووی جەنگەکە و ڕێگە نادەن تاران کات بەفیڕۆ بدات یان لە مەرجە سەرەکییەکان لابدات.



PM:04:11:06/05/2026