بەرهەمی نەوتی ئۆپێک بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ٤ دەیەی رابردوو دابەزی

بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی بلومبێرگ، بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە دوای دەیەی ۱۹۹۰ دابەزیوە.

هەڵسەنگاندنەکانی ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەرهەمهێنانی نەوتی ئەندامانی ئۆپێک لە مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە ٤۲۰ هەزار بەرمیل دابەزیوە و بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە ماوەی۳٦ ساڵی ڕابردوودا.

کۆی گشتی بەرهەمهێنانی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک لە مانگی ڕابردوودا (بە ئەژمارکردنی ئیمارات کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە ئۆپێک کشایەوە) نزیکەی ۲۰ ملیۆن و ۵۵۰ هەزار بەرمیل بووە.

بەپێی ئامارەکانی ئۆپێک، ئەندامانی ئەم ڕێکخراوە پێش داخرانی گەرووی هورمز لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، لە مانگی شوباتدا ڕۆژانە ۲۸ ملیۆن و ٦٦٦ هەزار بەرمیل نەوتیان بەرهەم دەهێنا.




PM:03:11:07/05/2026