نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە
بەیانی یەک شەممە ١٠ ی ئایار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی لە رۆژهەڵاتی ئاسیا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە، ئەمەش بەهۆی بارگرژیەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران کە مەترسی کەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و سەر لەنوێ هەڵگیرسانەوەی شەڕ لە کەنداوی عەرەبی دەکرێت.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت ئەمرۆ بە ١٠١ دۆلارو ٢٠ سەنتە، دوێنێ لە کاتی داخستندا نرخی یەک بەرمیل بە ١٠٠ دۆلارو ٦ سەنت بوو.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی ناسراو بە تەکساس بە ٩٥ دۆلارو ٤٢ سەنتە، دوێنی لە کاتی داخستندا بە ٩٤ دۆلارو ٨١ سەنت بوو.
چاودێرانی ئەو بوارە پێشبینی دەکەن لە کاتی هەڵگیرسانەوەی شەڕ نرخی یەک بەرمیل برنت بگاتە ١٤٩ دۆلار، ئەمەش دەبێتە هۆی خولقاندنی کێشەی گەورە بۆ ئابوری جیهان و بەتایبەتی چین و ئەورپا و ئەمەریکا.
AM:09:07:10/05/2026