بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران، وڵاتەکەیان وەڵامی پێشنیازەکانی ئەمریکای داوەتەوە و دەڵێن "لەم قۆناغەدا جەخت لەسەر کۆتایی هێنان بە جەنگ دەکەینەوە".
یەک شەممە، ١٠ ئایار ٢٠٢٦، لە هەواڵەکاندا هاتووە کە تاران ئەمڕۆ وەڵامی پێشنیازەکەی ئەمریکا لە ڕێگای پاکستانەوە ناردووەوەتەوە و لەم قۆناغەدا تاران لە دانوستاندنەکان جەخت لەسەر کۆتایی هاتنی جەنگ لە ناوچەکە دەکاتەوە.
میدیای ئێران وتویانە کە دوای دوو هەفتە لە پێشنیازی ئەمریکا ئێران بە ١٠ خاڵی بنەڕەتی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە پێشنیاری "ئاگربەستی کاتی" ڕەتکردووەتەوە و جەختی کردووەتەوە کە تەنها بە کۆتاییهێنانێکی هەمیشەیی و سەرتاسەری بە جەنگ ڕازی دەبێت، بە مەرجێک هەموو داواکارییەکانی ئێران لەبەرچاو بگیرێن.