سەرۆکی ئەمریکا، لە ڕێگەی سەکۆی "تروس سۆشیال"ەوە هێرشێکی توندی کردە سەر سیاسەتەکانی باراک ئۆباما بەرامبەر بە ئێران و ڕایگەیاند” ئۆباما نەک هەر بۆ ئێرانییەکان باش بوو، بەڵکو هاوشانی ئەوان وەستابوو.”
دۆناڵد ترەمپ، ماژەی بەوەش کرد کە ئەو بڕە پارە نەختینەیەی ئۆباما بە جانتا و لە ڕێگەی فڕۆکەوە ڕادەستی تارانی کرد، ئەوەندە زۆر بووە کە بەرپرسانی ئێران باوەڕیان بە بەختی خۆیان نەکردووە و واشنتۆنیان وەک "گەورەترین گەمژە" بینیوە.
ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا تیشکی خستە سەر مێژووی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و وتی کە ئێرانییەکان ماوەی ٤٧ ساڵە دەستی دەستی بە ئەمریکا دەکەن و لە چاوەڕوانیدا هێشتوویانینەتەوە، لە کاتێکدا هێزەکانیان و گەلی ئەمریکا بە بۆمبی چێندراو دەکوژن و لە ناوخۆی وڵاتەکەشیان بە توندی ناڕەزایەتییەکان دادەپڵۆسن و بەم دواییانەش ٤٢ هەزار خۆپیشاندەری بێتاوانیان لەناوبردووە، کە هەموو ئەمانە لە ژێر سێبەری سەرۆکێکی لاوازدا ئەنجام دراون.
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە کە سەردەمی گاڵتەجاڕی و پێکەنینەکانی ئێران بەسەر وڵاتەکەی کۆتایی هاتووە و ڕایگەیاند کە ئەمریکا سەرلەنوێ مەزن بووەتەوە و چیتر ڕێگە نادات تاران یاری بە کات و ئاسایشی ئەوانەوە بکات.
ئەم لێدوانانەش وەک ئاماژەیەک بۆ توندترکردنی هەڵوێستەکانی واشنتۆن بەرامبەر بە کۆماری ئیسلامی ئێران لە قۆناغی داهاتوودا دەبینرێن.