بەیانی دوو شەممە ١١ ی ئایار لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی لە
رۆژهەڵاتی ئاسیا نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوەوە.
نرخی نەوتی
خاوی برێنت بە رێژەی %٣.١٧ بەرزبووەوە و گەیشتە ١٠٤.٥٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
هەروەها نرخی نەوتی خاوی تێکساس (WTI) بە رێژەی %٣.٢١ بەرزبووەوە و گەیشتە ٩٨.٤٨ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.
ئەمەش دوای
ئەوە هات دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەڵامەکەی تارانی بۆ ئەو پێشنیازەی واشنتن
کە مەبەست لێی کۆتاییهێنان بوو بە جەنگ، رەتکردەوە.