کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (كهنهكه)
لهبارهی وتهكانی ترهمپ، رایگهیاند، ئهو وتانهی سهرۆكی ئهمریكا "بۆنی
پیلانێکی دژە کوردی لێدێت و کورد سەرباز و نۆکەری هیچ وڵاتێک نیە".
کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان له راگهیهنراوێكدا
سەبارەت بە وتەکانی دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا لەسەر کورد، رایگهیاند،
"ماوەیەکە بەڕێز دۆناڵد ترەمپ دەڵێت: (چەکماندا بە کورد بۆ ئەوەی بگاتە دەستی
نەیارانی ڕێژیمی ئێران، بەڵام کورد ئەو چەکانەی پێنەداون و بۆ خۆیان هێشتویانەتەوە)
ترەمپ چەندین جار و بە شیوازی جیاوا ئەو لێدوانەی دوبارە کردوهتەوە و بە توندی لەسەر
کورد دەئاخڤێت، ئەم هەڵوێست و رەفتارە بۆنی پیلانێکی دژە کوردی لێ دێت. بێگومان
ئاشکرایە هەندێک هێزی نەیاری کورد پلانی دژە کورد بەڕێوەدەبەن".
هەروەها هاتووە، "دەمێکە کورد و ئەمریکا پەیوەندیان هەیە.
ڕۆژانی خۆش و ناخۆشمان پێکەوە بەسەر بردوە، ئەم هەڵوێستە ناڕەوایەی سەرۆکی ئەمریکا
هەمو کورد دەخاتە گومانەوە و زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان کورد و ئەمریکا دەگەیەنێت".
ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمە وەک کۆنگرەی نەتەوەیی
کوردستان ئەم هەڵوێست و گوتارانە قبوڵ ناکەین و بە مەترسیداری دەیبینین. ئەم چیرۆکی
چەک بە کورد دانە چەندە ڕاستە یان نا، دەبێت ڕون بکرێتەوە. ئێمە دەزانین ئەو حیزب
و ڕێکخراوانەی کە ئەندامی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانن لەم جۆرە مامەڵانەدا بەشدار
نەبون و نین و ئێمەش وەک کۆنگرە هیچ زانیارییەکمان لەسەر ئەم کارە نییە".
دۆناڵد ترەمپ، دوێنێ دوشهممه لهمیانی كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا
جارێكی دیكه لهبارهی پێدانی چهك به كورد قسهی كرد كه بیگهیهننه خۆپیشاندهرانی
ئێران و وتی، ئەوان ناوبانگێکی زۆرباشیان لە کۆنگرێس هەیە و لەوێ دەڵێن ئەوان زۆر
بە تووندی شەڕ دەکەن، "بەڵام نەخێر؛ تەنیا کاتێک پارەیان دەدرێتێ بە باشی شەڕ
دەکەن. بۆیە من زۆر لە کورد بێهیوام."