دۆناڵد ترەمپ لە وەڵامی
پرسیارێکی رۆژنامەنوسان پێداگری لەسەر وتەکانی پێشووی سەبارەت بە پێدانی چەک بە
کورد کرد و رایگەیاند، ئەو بەرپرسە سەربازییانەی ئەمریکا کە پێدانی چەک بە کورد رەت
دەکەنەوە "هەڵەن".
رۆژی سێشەممە، 12ـی ئایاری
2026، دۆناڵد ترەمپ لە کاتی جێهێشتنی کۆشکی سپی و بە رێکەوتنی بەرەو چین لە وەڵامی
پرسیاری رۆژنامەنوسان سەبارەت بەوەی کە بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکا دەڵێت چەک بە
کورد نەدراوە و لایەنە کوردییەکانیش رەتی دەکەنەوە چەکیان وەرگرتبێت؟" دۆناڵد ترەمپ راگەیاند: "بەرپرسەکان هەڵەن."
سەبارەت بە سەفەرەکەی
بۆ چین وتی: کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان دەبێت، قسەم لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین
کرد، هەردووکمان بە پەرۆشین بۆ کۆبوونەوەکەیە.
سەبارەت بە بابەتی
ئێران سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی کە توانای سەربازیی ئێران لە جەنگی ئەم
دواییەدا لەناوچووە، هۆشداری دا: "ئێران یان کارە ڕاستەکە ئەنجام دەدات، یان
ئێمە کارەکە کۆتایی پێ دەهێنین."
ئەو ئاماژەی بە وردەکاری
زیاتر سەبارەت بەم هۆشدارییە نەکرد، بەڵام ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ترامپ لە
ڕۆژانی ڕابردوودا دوایین پێشنیازی ئێرانی بۆ ڕێککەوتنی کۆتاییهێنان بە جەنگ ڕەتکردەوە
و بە "بە تەواوی قبوڵنەکراو" و "زۆر لاواز" ناوی برد.
بڕیارە سەرۆکی ئەمریکا
ڕۆژی چوارشەممە بۆ سەردانێکی فەرمی بگاتە پایتەختی چین. ئەم گەشتە کە بڕیار بوو لە
مانگی ئازاردا ئەنجام بدرێت، بەهۆی پێکدادانی سەربازیی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران،
چەند هەفتەیەک دواکەوت.