ترەمپ لەگەڵ شاندێکی گەورەی ئابووری گەیشتە چین

سەرۆکی ئەمریکا ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە شاری بەیژینگ بە مەبەستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لووتکە لەگەڵ شی جینپینگ سەرۆکی چین.

دۆناڵد ترەمپ، لە پەیامێکیشدا ئاشکرای کرد کە شاندێکی ناوازەی لە گەورە بازرگانانی جیهان لەگەڵ خۆی بردووە کە تێیدا ناوی کەسایەتییەکانی وەک ئیلۆن مەسک، جێنسن هوانگ، تیم کوک و چەندین سەرۆکی بانکە جیهانییەکان دەبینرێت، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تەوەری سەرەکی سەردانەکە برەودانە بە پەیوەندییە ئابووری و تەکنەلۆژییەکانی نێوان هەردوو زلهێزەکە.

سەرۆکی ئەمریکا، ڕایگەیاند'' سەردانەکەی ئەرێنی دەبێت و پێشوەختە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ سەرکردایەتی چین هەبووە.''


هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کە هەرچەندە گفتوگۆی درێژی لەگەڵ شی جینپینگ دەبێت بەڵام پێناچێت بۆ پرسی ئێران پێویستی بە یارمەتی پەکین بێت چونکە واشنتۆن دەیەوێت بە ستراتیژییەکی جیاواز مامەڵە لەگەڵ تاران بکات، ئەم سەردانە لە کاتێکدایە کە هەردوو وڵات وەک دوو جەمسەری سەرەکی جیهان دەیانەوێت لەسەر کۆمەڵێک دۆسیەی هەستیاری نێودەوڵەتی بگەەنە لێکتێگەیشتنی نوێ.



PM:03:17:13/05/2026