ئیلاهە و ئێلناز محەمەدی، دوو خوشکی رۆژنامەنوس کە بە هۆی
بڵاوکردنەوە رێورەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی چەندین مانگ زیندانی کرابوون
خەڵاتی "ئازایەتی لە رۆژنامەگەریی ساڵی ٢٠٢٦"یان پێبەخشرا.
دامەزراوەی نێودەوڵەتیی میدیای ژنان(IWMF)، براوەکانی سی و حەوتەمین خولی خەڵاتە ساڵانەکانی
«ئازایەتی لە ڕۆژنامەگەریی» ڕاگەیاند.
ئەم دامەزراوەیە ڕۆژی پێنجشەممە ١٤ی ئایار لە بەیاننامەیەکدا
ڕایگەیاند کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ئێران، میانمار، فلیپین و ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکاوە، بەهۆی «ئامادەکردنی ڕاپۆرت لە ناوەندی پەرەسەندنی مەترسییەکان و لەپێناو
ئاشکراکردنی ڕاستی لە بارودۆخی مەترسیداردا» وەک براوەکانی ئەم خەڵاتە هەڵبژێردراون.
بەپێی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی نێودەوڵەتیی میدیای ژنان، براوەکانی
ساڵی ٢٠٢٦ پێکهاتوون لە: ئیلاهە و ئێلناز محەمەدی، خوشکانی ئێرانی و پەیامنێرانی میدیا
چاپکراوەکان؛ جۆرجیا فۆرت، ڕۆژنامەنووسی بواری پەخش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا؛
و نای مین نی (ناوی خوازراو)، ڕۆژنامەنووسی دیجیتاڵی لە میانمار.
ئیلاهە محەمەدی، پەیامنێری ڕۆژنامەی (هم میهن)، لە ئەیلوولی
٢٠٢٢ دوای ئامادەکردنی ڕاپۆرت لەسەر ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی دەستبەسەر
کرا. ناوبراو نزیکەی ١٧ مانگ لە دەستبەسەریدا بوو و دواتر بە بارمتە ئازاد کرا.
خوشکەکەی، ئێلناز محەمەدی، کە ئەویش سکرتێری بەشی کۆمەڵایەتیی هەمان ڕۆژنامە بوو،
لە ڕێبەندانی شوباتی ٢٠٢٣ بۆ چەند ڕۆژێک دەستبەسەر کرا و سزای سێ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراوی
بەسەردا سەپێندرا.