سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی (١٥ی ئایاری ٢٠٢٦) کۆتایی بە سەردانە سێ ڕۆژەییەکەی بۆ چین هێنا و پێش بەڕێکەوتنی بەرەو واشنتۆن، ئەنجامی دیدارەکانی بە "سەرکەوتوو و لەبیرنەکراو" وەسف کرد.
دۆڵد ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و پەکین لە قۆناغێکی زۆر گرنگدایە و بەردەوام ڕوو لە باشتربوون دەچێت.
لە کاتی پیاسەیەکی هاوبەشدا لەگەڵ شی جینپینگ، سەرۆکی چین، لە باخچەی سەرۆکایەتی "ژۆنگنانهای"، ترەمپ ڕایگەیاند'' هەردوو وڵات گەیشتوونەتە ژمارەیەک ڕێککەوتنی ستراتیژی و چەندین گرێبەستی بازرگانیی گەورە واژۆ کراون کە سوودێکی زۆریان بۆ هەردوولا و ئابووری جیهانیش دەبێت.''
ئاماژەی بەوەش کرد کە لەم سەردانەدا توانراوە چارەسەر بۆ چەندین کێشەی هەڵپەسێردراو بدۆزرێتەوە.
تەلەفزیۆنی دەوڵەتی چین بڵاوی کردەوە کە ترەمپ ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ بەردەوامبوونی ئەم گفتوگۆ "دڵسۆزانە و قووڵانە" لەگەڵ سەرۆکی چین و بە تامەزرۆییەوە چاوەڕێی سەردانی شی جینپینگ دەکات بۆ واشنتۆن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕۆژی پێنجشەممە مەراسیمێکی شکۆدار بۆ پێشوازی لە ترەمپ سازکرا و تێیدا هەردوو زلهێزەکە لەسەر پاراستنی سەقامگیریی بازرگانی گەیشتنە کۆدەنگی.