سەرکردەیەکی حزبوڵای عێراقی لە ئەمەریکا دەستگیردەکرێت


ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز"بڵاویکردەوە کە کەسێکی عێراقی بە ناوی محەمەد باقر ساعدی بە تۆمەتی پلاندانان بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک هێرش بۆ سەر بنکە و کەنیسە جوولەکەکان لە ناوخۆی ئەمریکا، دەستگیرکردووە.

نیورۆک تایمز بڵاویکردۆتەوە، تۆمەتبارەکە ناوی "محەمەد باقر سەعدی"یە کە بە محەمەد باقر سولەیمانیش ناسراوە. سەعدی تۆمەتبارە بەوەی کە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە، وەک وەڵامێک بۆ هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، پلانی بۆ لانی کەم ١٨ هێرش لە ئەوروپا، کەنەدا و ئەمریکا داناوە.

لە سکاڵانامەیەکی فەرمیدا کە میدیا ئەمەریکیەکە بڵاویکردۆتەوە، محەمەد باقر سەعدی سەر بە ڕێکخراوی" کەتائیبی حزبوڵای عێراق"یە، ئامانجە سەرەکییەکانیشی: بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی ئەمریکی و جوولەکە لە شارەکانی لۆس ئەنجلوس و نیویۆرک.
هەروەها هاتووە "تۆمەتبار  پلانی وردی هەبووە بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسەیەکی جوولەکە (سیناگۆگ) لە شاری نیویۆرک.

نیورۆ تایمز ئاشکرای دەکات، هەندێک زانیاریی نافەرمی ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوبراو لە وڵاتی تورکیا دەستگیر کراوە و ڕادەستی ئەمریکا کراوەتەوبڕیارە  ئەمڕۆ هەینی، سەعدی لەبەردەم دادگای فیدراڵیی مانهاتن ئامادە بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تۆمەتەکانی. 




PM:11:21:15/05/2026