کوژرانی کەسی دووەمی ناو داعش راگەیەنرا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئەبو بیلال مینۆکی، کەسی دووەمی داعش بە هاوکاری حکومەتی نەیجیریا کوژراوە.

ئەمڕۆ شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦، دۆناڵد ترمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تروس سۆشیاڵ' نووسیویەتی، هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا و نەیجیریا، لەژێر رێنمایی مندا، ئەرکێکی زۆر ئاڵۆز و وردبینانەیان ئەنجامداوە بۆ لەناوبردنی مەترسیدارترین تیرۆریستی جیهان لە بەرەکانی شەڕدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەبو بیلال مینۆکی کە بە پیاوی دووەمی رێکخراوی داعش دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهان، پێیوابوو توانیویەتی لە ئەفریقا خۆی بشارێتەوە، بەڵام نەیدەزانی سەرچاوە هەیە چاودێری جموجۆڵەکانی دەکات."

ترەمپ لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت، چیتر خەڵکی ئەفریقا تیرۆر ناکرێت، چیتر مینۆکی هاوکاری پلاندانانی ئۆپەراسیۆنەکان ناکات کە ئەمریکییەکان دەکەنە ئامانج، جەختیشی کردەوە، دوورخستنەوەی ئەو بووە هۆی دابەزینی بەرچاوی ئۆپەراسیۆنە جیهانییەکانی داعش.




AM:09:03:16/05/2026